لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئەمڕۆ ٦٧ کەس شەهید بوون و ٢٥٥ کەسیش بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ئەمڕۆ بەیانی لانیکەم ٦٧ کەس شەهید بوون. هێرش کرایە سەر مەدەنییەکان، خانووکان، خێمەکان و ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکاری.
کەناری غەززە ئەمڕۆ بەیانی دووبارە بووە شاهێدی هێرشە وەحشییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانی لانیکەم ٦٧ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٥٥ کەسیش بریندار بوون.
توندترین هێرش بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە باکووری شاری رەفەح ئەنجام درا. لە ئەنجامی تەقەی راستەخۆی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر مەدەنییەکان ٢٧ فەلەستینی شەهید بوون و ١٨٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەکانی جەنگی بۆ سەر باڵەخانەیەکی ئاوارەکانی فەلەستینی لە نزیکەی زانکۆی ئیسلام لە غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکەکانی توفاح، شێخ رضوان، ڕیمال، دەیر بەلاح و نوسەیرات دەیان کەس شەهید بوون کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەی ئاوارەکان لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونس لانیکەم ١١ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی شێخ ناسڕ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە باس لەوە دەکەن، بەشێکی گەورەی قوربانییەکان ئافرەت و منداڵ و ئەو کەسانەن کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون.
ئونروا هۆشداری دەدات، بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێن، گەرماری زۆر و زیادبوونی هێرشەکان کارەساتێکی گەورەی تەندروستی رووی دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەرەستەی بیناسازی سەر بە کۆمەڵێک داگیرکەری جوولەکە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕووبەرێکی زۆری زەوی فەلەستینییەکان بە بولدۆزەر لەناو برد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.